ئێران داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئێران داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتییانی كرد سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌نێو عێراقدا.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئێران له كاتێكدایه، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن