كۆمكاری عه‌ره‌بی داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له‌به‌رچاوبگرن
K24 – هه‌ولێر:
جه‌مال رووشدی، گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئالۆزی سیاسی له عێراق راگه‌یاند و، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی له‌سه‌رووی هه‌مووشتێكه‌وه دابنێن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئاڵۆزه‌ی ئێستا وڵاته‌كه‌یانی گرتووه‌ته‌وه.
كۆمكاری عه‌ره‌بی دۆخی ئێستای عێراقی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه و هۆشداریداوه له به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه دۆخی عێراق به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕشتن ببات، بۆیه به پێویستی ده‌زانێت هه‌موولایه‌نه‌كان دانبه‌خۆیاندا بگرن و خۆپیشانده‌ران و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌دووربگرن له دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری.
له به‌یاننامه‌كدا هاتووه، كۆمكاری عه‌ره‌بی له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه و رێكاره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیان و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی.