چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: ناكرێت بێلایه‌ن بین كاتێك داموده‌زگاكان رووبه‌ڕووی په‌لاماردان ده‌بنه‌وه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له ره‌وتی سه‌در ده‌كات جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌نییه‌كان ده‌كات به‌رپرسیارییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆبگرن و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به دووبه‌ره‌كی و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگ، تاوه‌كو دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر و خوێنڕشتن هه‌نگاو نه‌نێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیگه‌رانی ده‌ربڕیووه له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانی ره‌وتی سه‌درییه‌كان له مانگرتن له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بۆ په‌لاماردانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و باڵه‌خانه‌كانی كۆشكی حكومی و باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جارێكی دیكه پاڵپشتی خۆی بۆ ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی دووپاتكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ناكرێت بێلایه‌ن بن كاتێك داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕووی په‌لاماردان و رووخان ده‌بنه‌وه. به پێویستشی ده‌زانێت، حكومه‌ت و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ڵبستن و هه‌موو رێكارێكی پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وندییه گشتی و تایبه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها داوا له ره‌وتی سه‌در ده‌كات جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش و دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌كی روون له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق.