هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016
كه‌مێك پێش ئێستا، له قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2016، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فره‌نسا و ئیرله‌ندا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به سوودی كه‌ڵه‌شێره‌كان كۆتایی هات.
بۆب برادی له خوله‌كی 2ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، خێراترین لێدانی سزای له خوله‌ك جێبه‌جێ كرد و هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندای به گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام له گێمی دووه‌م كه‌ڵه‌شێره‌كان به هێز وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه هاتنه‌وه نێو یاریگه، ئه‌نتوان گریزمان توانی له ماوه‌ی 3 خوله‌ك دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ی گه‌یانده قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
له خوله‌كی 66، ئه‌نتوان گریزمان جارێكی دیكه پێشڕه‌وی كرد، به‌ڵام له نزیك هێڵی سزای ئیرله‌ندا له لایه‌ن شان دۆفی به‌رگریكاری ئیرله‌ندا به‌ردرایه‌وه، به‌مه‌یش ناوبژیوان ئه‌م یاریزانه‌ی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، به‌ڵام گریزمان له جێبه‌جێكردنی لێدانه راسته‌وخۆیه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان هاوشان له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا، پورتوگال بووه سێیه‌مین هه‌ڵبژارده كه بلیتی قۆناخی هه‌شتیان بڕی.