"17 خۆپیشانده‌ری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی گرژی و ئالۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشانداره‌كان و هێزه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز، 17 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 300 هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24 ـی راگه‌یاند، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، 17 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا، نزیكه‌ی 300 هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه:
- عه‌قیل جوحی ماجدی
- عه‌باس زیادی
- حه‌یده‌ر عه‌لی عه‌بید
- مسته‌فا سه‌عد
- تارق خفاجی
- جه‌عفه‌ر جابر شۆوه‌یلی
- نه‌زار به‌تبوتی
- ئه‌بو نوور ساعدی
- شاكر حه‌سه‌ن ساقم
- عه‌لی جه‌بار حه‌مداوی
- ئه‌حمه‌د جه‌بار زوهه‌یری
- سه‌جاد كازم موحسن
- سائر ستار جابر
- مالك مه‌عمووری
- خالید حه‌سه‌ن
- موقته‌دا یه‌حیا عه‌بوودی
- عه‌لا عه‌بد زه‌هره
رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ش، سه‌رۆك بارزانی راگه‌یه‌ندراوه‌كی بڵاوكرده‌وه، و رایگه‌یاند، "زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بوونی قوربانی له خۆپیشاندانه‌كانی عێڕاق و په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرای كرد، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له راییكردنی كاروباره‌كانیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح گوتی، "داوای ئارامگرتن دەکەین و داوا له هه‌موو رۆڵه‌كانم ده‌كه‌م له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا واز لە بەکارهێنانی چەک بهێنن، چونکە چەک چارەسەر نییە و هیچ چارەسەرێک لە نێوان براکاندا نییە جگە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن".
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له تویتێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئاڵۆزی ئه‌مڕۆی به‌غدا رایگه‌یاند، گه‌یشتنی دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ناكرێت لێی بێده‌نگبین، یاخود لێیگه‌ڕێین زیاتر ئاڵۆزتربێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌نییه‌كان كرد به‌رپرسیارییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆبگرن و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به دووبه‌ره‌كی و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگ، تاوه‌كو دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر و خوێنڕشتن هه‌نگاو نه‌نێت.