بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داوای پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌باره‌ی دۆخی عێڕاقه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاڵۆزی به‌غدا و بانگهێشتی هه‌موو هێزه سیاسییه عێڕاقییه‌كانیش ده‌كات بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ بەگیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوەو وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هه‌وڵه‌كان لەپێناو رێگریکردن لە رشتنی خوێنی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن".