توركیا داوای چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی عێراق به گفتوگۆی ئاشتییانه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به پێشهاتە سیاسییه نوێیه‌كانی بەغدا و به مەترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و سەقامگیری و یه‌كڕیزی عێڕاق وه‌سفی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه، "بانگهێشتی هەموو لایه‌نه‌كان دەکەین بۆ دانبه‌خۆداگرتن و مامه‌ڵكردنی ئاقڵانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه". هه‌روه‌ها داواده‌كات ململانێ سیاسییەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بە گفتوگۆی گشتگیر چارەسەر بکرێن و دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی توندوتیژی.