دۆیچه‌ بانك: ئابووری به‌ریتانیا لاواز ده‌بێت به‌ڵام ناكه‌وێت

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی دۆیچە بانكی ئەڵمانی رایگەیاند، بەریتانیا وەك ناوەندێكی بازرگانی گۆرانكاری بەسەردا نایەت ، بەڵام لەداھاتوودا ورده‌ ورده‌ پەیوەندیە بازگانییەكانی لاواز دەردەكەون.

جۆن كریان سەرۆكی دۆیچە بانك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەرچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، لەئێساتدا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ نابێت و لەندەنیش وەك ناوەندێكی ئابووری دەمێنێتەوە، بەڵام تا ماوەیەكی كەم دەتوانێت بەرگە بگرێت.

سەرۆكی دۆیچە بانك كە رەگەزنامەی بەریتانی ھەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، بە دەرچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، لەچەند ھەفتەی داھاتوودا، ئاستی بازاڕی ئەوروپا بە روونی دەردەكەوێت و ئەم گۆڕانكارییەش كاریگەری ناخاتە لەسەر دۆیچە بانك، كە نزیكەی 11 ھەزار فەرمانبەری بەریتانی ھەیە.