ئێران بۆ لایەنەکانی عێراق: به داناییه‌وه رێگه له‌سه‌رهه‌ڵدانی فیتنه بگرن
"بۆ دەربازبوونی عێراق لە کێشەکان، بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ"
K24 - هەولێر
ئێران رێگه‌چاره‌ی دیالۆگ بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گونجاو ده‌زانێت و داوای كرد بە دیالۆگ رێگە لە سەرهەڵدانی فیتنە بگرن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌و كێشانه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت، گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ دیالۆگ و رێزگرتن له دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان.
راشیگەیاند، خوازیاربوون كێشه و ئاڵۆزییه‌كان هێوربكرێنه‌وه و به داناییه‌وه رێگه له‌سه‌رهه‌ڵدانی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره بگرن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، "هیوادارین سه‌رجه‌م ره‌وت و گرووپه سیاسییه‌كانی عێراق حكومه‌تێكی نوێ به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێکبهێنن، ئاسایش و ئارامی عێراق بۆ ئێرانییه‌كان زۆر گرنگ و جێگه‌ی بایه‌خه".
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان زیاتر لە 10 مانگ تێپەڕبوون بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەتوانراوە حکومەت پێکبهێنرێت.