ئێران به‌رده‌وامه له‌زیادكردنی به‌رهه‌می گازی
وڵاتی ئێران به‌هاوكاری قه‌ته‌ر له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گازی، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می گازی بگه‌یه‌نێته 140 ملیۆن مه‌تری سێجا تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتی ئێران به‌هاوكاری قه‌ته‌ر له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گازی، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می گازی بگه‌یه‌نێته 140 ملیۆن مه‌تری سێجا تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت و گازی ئێرانی رایگه‌یاندووه، له كێڵگه‌كانی خوره‌م شه‌هر كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای وڵاتی ئێران، به‌هاوكاری وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌رقاڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گازین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێڵگه هاوبه‌شانه‌دا تا كۆتایی ساڵ، به‌رهه‌م بگه‌یه‌ندرێته 140 ملیۆن مه‌تر سێجا.
ئێران دوای هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت و گازی وڵاته‌كه‌ی، بۆ زیاد كردنی به‌رهه‌م و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پشكی خۆی له بازاره جیهانیه‌كاندا به‌تایبه‌ت له بواری فرۆشتنی نه‌وت.