رۆژنامهیهك بۆمبێك بهڕووی كریستیانۆدا دهتهقێنێتهوه

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بۆمبێک بەرووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتەقێنێتەوە و ئاشکرای کردووە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێک لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا پێشکەشی کریستیانۆ نەکراوە، هێمای بۆ ئەوەش کردووە تاکە یانە کە بەفەرمی ئۆفەری پێشکەشی کریس کردووە یانەی هیلالی سعوودیە بووه، بەر لە یارییەکەشیان بەرامبەر لیستەر سیتی، تێن هاگی راهێنەر رایگەیاند کریستیانۆ دەمێنێتەوە و پێویستیان بەم یاریزانە هەیە.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە تا ئێستا کریستیانۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی هیچ ئۆفەرێکی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە پێشکەش نەکراوە، تاکە ئۆفەری فەرمی کە خراوەتە بەردەمی لەلایەن یانەی هیلالی سعوودی بووە، بەڵام دۆن ئەم ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە، چونکە نایەوێت لە ئەوروپا دووربكهوێتهوه و ئارەزووی مانەوە لە کیشوەرەکە دەکات و به دوای یانهیهكی گهورهی بهشداربووی چامپیۆنزلیگ دا دهگهڕێت.
سەرچاوە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئێستا پێشبینییەکان زیاتر بۆ ئەوە دەچن کە رۆناڵدۆ ناچار دەبێت قبووڵی بکات کە لەم وەرزە لەگەڵ شەیتانەسوورەکان بمێنێتەوە و لە یۆرۆپالیگ یاریی بکات، چەند سەرچاوەیەکی نزیکیش لە یانە ئینگلیزیەکە ئاماژەیان بەوە کردووە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی کریس روویداوە، بەر لە یارییەکەشیان بەرامبەر لیستەر سیتی ئێریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد ئاماژەی بەوە کرد شتێکی روونە کە کریستیانۆ دەمێنێتەوە و دەشڵێت: ئێمە پێویستیمان بە کوالێتی هەیە و کریس بەشێکە لە پلانەکانمان.
لە ئینگڵاند بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت و دوای داخرانیشی کریس ناتوانێت روو لە هیچ یانەیەکی دیکە بکات، ئەو کاتە هەر هیچ نەبێت پێویستە تاکو زستان چاوەڕێ بکات بۆ ئەوە روو لە یانەیەکی دیکە بکات، کە ئەم یاریزانە تاکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد هەیە.
لە ماوەی رابردوو ناکۆکی کەوتە نێوان رۆناڵدۆ و بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد، قەیرانێکی دیکەی کریس، ئێریک تێن هاگی راهێنەرە و لە دوو یاریی رابردوو وەکو یاریزانی یەدەگ پشتی پێ دەبەستێت و وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری پێناکات.