خامهنهئى ههڕهشه له بهحرهين دهكات
عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ھەڕەشە لە بەحرەین دەكات، دەڵێت: دوای دەستڕێژی كردنە سەر شێخ عیسا قاسم كەس ناتوانێت رێگری لە گەنجانی خوێنگەرمی بەحرەینی بكات، كە دەیانەوێت ئەو نیزامە بڕوخێنن.
K24 – ههولێر:
عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ھەڕەشە لە بەحرەین دەكات، دەڵێت: دوای دەستڕێژی كردنە سەر شێخ عیسا قاسم كەس ناتوانێت رێگری لە گەنجانی خوێنگەرمی بەحرەینی بكات، كە دەیانەوێت ئەو نیزامە بڕوخێنن.
خامهنهئى گوتى: مەسەلەی بەحرەین مەسەلەی شیعە و سوننە نیە، بەڵکو مەسەلەی حکومەتکردنی کەمینەیەکی زاڵم و خۆویستە بەسەر زۆرینەیەدا.
ههروهها گوتى: کەمینەيهك خەریکە بەسەر 70 بۆ 80 لەسەدی خەڵکەکە دهسهڵاتدارێتى دهكهن. ئێستاش دەستدرێژیان بۆ سەر شێخ عیسا قاسمی زانا و شۆڕشگێڕ کردووە. شێخ عیسا قاسم ئەو کەسە بوو کە هەتا ئەو کاتەی دەیتوانی قسە لەگەڵ خەڵک بکات، رێگری لە توندوتیژی دەکرد. لەوە تێناگەن کە رووبەڕووی کێ بوونەتەوە، تێناگەن کە دەستدرێژی کردن بۆ شێخ عیسا قاسم واتا لابردنی بەربەست لەبەردەم گەنجە خوێنگەرم و بە حەماسەی بەحرەینی کە بکەونە گیانی نیزامی حاکمی بەحرەین، بەهیچ شێوەیەکیش ناتوانێت بێدەنگیان بکات.