ئێران ناوچەکانی بەرگریی ئاسمانیی بەهێزتر دەکات

فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، ناوچەکانی بەرگریکردنی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گەيشتووەتە 3 هەزار و 700 ناوچە و کۆماری ئیسلامی لە بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، ناوچەکانی بەرگریکردنی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گەيشتووەتە 3 هەزار و 700 ناوچە و کۆماری ئیسلامی لە بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە.

فەرزاد ئیسماعیلی، فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بە تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند: هیچ شوێنێکی  ئێران نەماوەتەوە مووشەک و راداری لێ دانه‌نرابێت و لە ژێر چاودێریی توندی بەرگریی ئاسمانیدا نەبێت.

ئیسماعیلی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڕەشانەی لە سەرمانە، هەموو شوێنەکان دەپارێزین و رۆژانە ئاسایشی 900 فڕۆکەی بیانیش دابیندەکەین کە بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەفڕن.

فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران، هەروەها گوتی: ناوەندی سەرەکیی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای ئه‌سفەهانە کە ناوەندە ناووکییەکانی "ناتانز" و پارێزگاکانی چهارمەحاڵ و بەختیاری و یەزد دەپارێزێت.