ئێران ناوچەکانی بەرگریی ئاسمانیی بەهێزتر دەکات
فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، ناوچەکانی بەرگریکردنی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گەيشتووەتە 3 هەزار و 700 ناوچە و کۆماری ئیسلامی لە بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە.
K24 – ههولێر:
فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، ناوچەکانی بەرگریکردنی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گەيشتووەتە 3 هەزار و 700 ناوچە و کۆماری ئیسلامی لە بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە.
فەرزاد ئیسماعیلی، فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بە تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند: هیچ شوێنێکی ئێران نەماوەتەوە مووشەک و راداری لێ دانهنرابێت و لە ژێر چاودێریی توندی بەرگریی ئاسمانیدا نەبێت.
ئیسماعیلی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڕەشانەی لە سەرمانە، هەموو شوێنەکان دەپارێزین و رۆژانە ئاسایشی 900 فڕۆکەی بیانیش دابیندەکەین کە بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەفڕن.
فەرماندەی بەشی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران، هەروەها گوتی: ناوەندی سەرەکیی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای ئهسفەهانە کە ناوەندە ناووکییەکانی "ناتانز" و پارێزگاکانی چهارمەحاڵ و بەختیاری و یەزد دەپارێزێت.