هه‌زاران په‌نابه‌ر له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست رزگار كران
ئێشكگرى كه‌ناراوه‌كانى ئيتاڵيا رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 2000 په‌نابه‌ر له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست رزگار كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
ئێشكگرى كه‌ناراوه‌كانى ئيتاڵيا رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 2000 په‌نابه‌ر له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست رزگار كراوون.
به هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له دوو رۆژى رابردوودا قاچاخچييهكان دهستيانكردووهتهوه به ده‌ربازكردنى هه‌زاران په‌نابه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياوه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها هاتووه، چه‌ند هه‌زار هاووڵاتييه‌كى په‌نابه‌ر له ئاوى نێوده‌وڵه‌تى رزگاركراوون و زۆربه‌يان له كه‌ناراوه‌كانى ليبياوه روويان كردووه‌ته ئه‌وروپا.
خراپترين ره‌وشى په‌نابه‌ران له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانه‌وه پێى ناوه‌ته سێيه‌م ساڵييه‌وه و تا ئێستا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى ره‌وشه‌كه و دۆزينه‌وه‌ى رێگه چارهيهك بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌و ديارده‌يه ده‌رنه‌كه‌وتووه.