گواردیۆلا كێشه‌ی به‌رگریكاری به گواستنه‌وه‌ی ئاكانجی چاره‌سه‌ر ده‌كات
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر راسپارده‌ی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ر گواستنه‌وه‌ی مانوێل ئاكانجی به‌رگریكاری یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆندی راگه‌یاند.
مانوێل ئاكانجی 27 ساڵ به ره‌سه‌ن نێجیرییه، به‌ڵام له دایكبوونی وڵاتی سویسرایه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ماوه‌ی 3 وه‌رز بوو یاریی بۆ یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند ده‌كرد و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به فه‌رمی به به‌های 17 ملیۆن یۆرۆ واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد.
ئاكانجی 41 یاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا كردووه و پێشتر له یانه‌ی دۆرتمۆند هاوشانی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نوێی مان سیتی یاریی كردووه و ده‌بێته شه‌شه‌مین یاریزانی نوێ كه ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مان سیتی ده‌كه‌ن.
ئاكانجی دوای ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی مان سیتی كرد به گرێبه‌ستێك تا 2027، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه رایگه‌یاند كه دڵخۆشه كه په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وروپا كردووه كه له چه‌ندان وه‌رزی رابردوو باڵاده‌ستی به‌سه‌ر خوله‌كانی ئه‌ورووپادا كێشاوه.
ئاكانجی گوتیشی: پێپ گواردیۆلا راهێنه‌رێكی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ته و خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كانی ئه‌و پیاوه یاری بكات، هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌ی مان سیتی یاری ده‌كه‌م.