بایدن: تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر دیموكراسی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی توند دەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە هەڕەشە بۆ سەر دیموکراسی ناوی دەبات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە گوتارێکدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ و لایه‌نگرانی هەڕەشەن بۆ سەر بنەماکانی وڵاته‌كه‌ی. گوتیشی: "یەکسانی و دیموکراسی لە ئه‌مه‌ریكا لەژێر هەڕەشەدان".
بایدن دووپاتیشیکردەوە، کە هیچ شوێنێک بۆ توندوتیژی سیاسی لە ئەمه‌ریکادا نییە، وەک ئاماژەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ.
له‌ماوه‌ی رابردوودا لێكۆڵه‌رانی ئێف بی ئای هەڵیانکوتایە سەر خانووێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، تره‌مپیش له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه‌یه خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2024 نه‌پاڵێوم.
لایه‌نگرانی تره‌مپ، رۆژی (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) هێرشیانكرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆیه‌وه ناوبراو كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێكی یاسایی و سیاسی له وڵاته‌كه‌ی و به‌هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی ناوی ده‌به‌ن.