په‌رله‌مانى توركيا ده‌ستى سوپاى له ئه‌نجامدانى هه‌ر تاوانێك ئاوه‌ڵا كرد
په‌رله‌مانى توركيا، بڕياريدا ده‌ستى سه‌ربازانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاوه‌ڵا بكات له ئه‌نجامدانى هه‌ر تاوانێك له كاتى ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستاندا.
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا، بڕياريدا ده‌ستى سه‌ربازانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاوه‌ڵا بكات له ئه‌نجامدانى هه‌ر تاوانێك له كاتى ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستاندا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركيا سه‌ربازانى سوپا پارێزبه‌ندى دادوه‌رى و ياساييان ده‌بێت و له كاتى شه‌ڕى دژ به پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه ده‌ستيان كراوه‌يه له ئه‌نجامدانى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌ك و هيچ كه‌س و لايه‌نێك بۆى نييه له سه‌ر ره‌فتاره‌كانيان ئه‌گه‌رچى دژى مرۆڤايه‌تى و ياساكانى جه‌نگيش بن لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها ياسا نوێيه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركيا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له سه‌رووى ياساوه هه‌ژمار كردووه كه به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شدارن له شه‌ڕى دژى تيرۆر وه‌ك ئه‌وه‌ى توركيا له دژى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌كارى ده‌هێنێت.
ياساكه ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته جه‌ندرمه هه‌موو جۆره ره‌فتارێك ئه‌نجام بدات و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌شى داوه‌ته ئه‌فسه‌رانى سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كان ياداشتى پشكنين له برى دادوه‌ر و دادگا ده‌ربكه‌ن و هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵى هاووڵاتييان و شاڵاوى ره‌شبيگرى خه‌ڵك ئه‌نجام بده‌ن.
ياسا نوێيه‌كه‌ى توركيا ده‌ستى سوپاى ئاوه‌ڵا كردووه بۆ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤايه‌تى و كۆمه‌ڵكوژى و جينۆسايدكردن.
هه‌ريه‌ك له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ پێشتر نيگه‌رانى خۆيان له باره‌ى ئه‌و پێشێلكارييانه‌ى سوپاى توركياوه ده‌ربڕيوه.