بۆمبێك بە کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقیدا لە سلێمانی تەقییەوە

"بەهۆی تەقینەوەکەوە کادرەکەی جەبهەی تورکمانی هەردوو قاچی لەدەستداوە"
ئه‌و خانووه‌ی بۆمبه‌كه‌ی تێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌
ئه‌و خانووه‌ی بۆمبه‌كه‌ی تێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌

K24 – سلێمانی:

لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بۆمبێك بە کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەردوو قاچی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 3ـی ئه‌یلوولی 2022، محەممه‌د سەمعان، گوتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی بە کوردستان 24ـی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو به‌ ئۆتۆمبیلی کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی لە نووسینگەی سلێمانی دانراوە و لە کاتی تەقینەوەیدا کادرەکەیان هەردوو قاچی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، پێشتر نامەی هەڕەشەیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەڕەشەیان لەسەرە.

هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لە دۆسیەکە دەستپێکردووە و ئۆتۆمبیلەکەیان لە شوێنی رووداوەکە گواستووەتەوە.