به‌ ڤیدیۆ...ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ ئه‌سپسواری ده‌كرێت

یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی ھەولێر لە مانگی رەمەزان بەردەوامی دا بە كردنەوەی پاڵەوانییەتییەكان، دوای ئەوەی لە دوو ھەفتەی رابردوو پاڵەوانییەتیی به‌ڕێوه‌برد، لە ھەفتەی سێیه‌مش پاڵەوانیەتیەكی لە نێوان ئەسپسوارە كوردەكان و ئەسپسوارە عەرەبەكان رێكخست.

له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ نزیكەی40  ئه‌سپسوار لەسەر چوار ئاستی جیاواز ركابەریان بۆ بەدەستھێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیەتیكە دەكرد.

رێكخەرانی پاڵەوانیەتیه‌كەش ئەم پاڵەوانیەتیە بە ئامادەكاری بۆ پاڵەوانییەتییەكی نێودەوڵەتی ناو دەبن.

لە پاڵەوانیەتیەكەش كێبركێیەكی بەھێز لە نێوان ئەسپسوارە بەشداربووەكان دەبیندرا، خەڵاتی پلەی یەكەمی پاڵەوانیەتییه‌كەش6  ھەزار دۆلار بوو.

 وابریارە ھەفتەی داھاتووش یەكەمین پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتی لە یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری ھەولێر بە شداری 8  ھەڵبژاردە بەرێوە بچێت، كە یەكەمین جاره‌ پاڵەوانییەتییەكی لەم شێوە لە عێراق رێكدەخرێت و ھەڵبژاردەی كوردستانیش یەكێك لە ھەڵبژاردە بەشداربووەكان دەبێت.

 بریاریشە لە چەند رۆژی داھاتوو سەرجەم ھەڵبژاردەكان بەمەبەستی بەشداربوون لە پاڵەوانییەتییه‌كە بگەنە ھەولێری پایتەخت.