بایدن: له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی عێراق نیم
باسم له دابه‌شكردنی عێراق نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردنی عێراق رایگه‌یاند: "باسم له دابه‌شكردنی عێراق نه‌كردووه، مه‌به‌ستم سیسته‌مێكی فیدراڵی بووه."
جۆ بایدن له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلوومبێرگ گوتی هێشتا باوه‌ریم به‌م چاره‌سه‌رییه هه‌یه، كه به‌غدا پایته‌خت بێت و كۆنترۆڵی به‌سه‌ر سنوور و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌بێت . به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له ناوچه‌كانی كوردی و سونه و شیعه ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی یه‌كسانیان هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كرد كه گه‌شتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، پۆلیسی فیدرال له‌م ویلایه‌ته بوونی نییه.
بایدن هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتی: "كورده‌كان هه‌رگیز رێگه به پۆلیسی شیعه ناده‌ن كوردستان داگیر بكات. سونه‌كانیش رێگه ناده‌ن".
جێگری سه‌رۆك ئه‌مریكا رزگاركردنی شاری موسڵ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما به‌هه‌ندێ فاكته‌ری سه‌ربازییه‌وه به‌سته‌وه كه به‌شێك په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه هه‌یه.
بایدن جارێكی تری پێداگری له‌سه‌ر سیسته‌می فیدرالی بۆ عێراق ده‌كات و باوه‌ری خۆیشی به‌م سیسته‌مه پیشان ده‌دات.
بایدن هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌كاتی باسكردنی قه‌یرانی سوریا، له جیاتی به‌شار ئه‌سه‌د به هه‌ڵه وشه‌ی سه‌دامی به‌كارهێنابوو.