وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته ئۆكرانیا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی BBC، ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی بلینكن دوای ئه‌وه دێت، كه واشنتن قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 2.7 ملیار دۆلار.
گه‌شته‌كه‌ی بلینكن بۆ ئۆكرانیا به دووه‌م سه‌ردانی نهێنی داده‌نرێت، له دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی رابردووه‌وه.
بلینكن له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌باره‌ی راده‌ستكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، كۆبووه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، 18 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپایی و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دژی هێرشی رووسیان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، دابینكراوه.