شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ماڵئاوایی كرد

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه، له (1926) له له‌نده‌ن له‌دایكبووه، له 6ی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
پادشای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.

دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنی له رۆژی سێشه‌ممه (6ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) بوو له‌كاتی پێشوازی له لیز ترا‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا.
له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمدا، 15 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه و له رێوره‌سمی ده‌ستماچكردنی شاژندا ئاماده‌بوون، وه‌ك نه‌ریتێك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌ریتانیا.
شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، له هه‌موو كیشوه‌ره‌كاندا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه و له سه‌رده‌می ئه‌ودا 13 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و یه‌كه‌م پادشای به‌ریتانیا بووه، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكادا گوتار پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م پادشای به‌ریتانیا بووه سه‌ردانی چینی كردووه.
له مانگی ئایار/مایۆی 2022، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، میر چارڵس، گوتاری پاشایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خوێندنه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاژنه‌وه، كه دیارترین رۆڵی ده‌ستووری پاشای به‌ریتانیایه.
دواهه‌مین جاریش شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابێت، له ساڵی 2013 بوو، كه به‌هۆی هه‌وكردنی گه‌ده‌وه ماوه‌ی 24 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه مایه‌وه.
له (9ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2021)، چه‌ند رۆژێك به‌ر له یادی 95 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، شازاده فیلیپی هاوژینی له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی 100 ساڵ بوو.

یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم كرا، كۆچی دوایی شازاده دایانابوو له رووداوێكی هاتووچۆ له پاریس له ساڵی 1997، به‌هۆی ئه‌و كێشه خێزانییه‌ی له خانه‌واده‌ی شاهانه‌دا له‌نێوانیاندا هه‌بوو.
سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم به كۆتایی ئیمپڕاتۆرییه‌تی به‌ریتانیا له ده‌ره‌وه داده‌نرێت، چه‌ندین گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ده‌ستووری له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا هێنایه كایه‌وه، وه‌كو گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌ریتانیا و پێدانی مافی نیشتمانیبوون له كه‌نه‌دا و كۆتاییهێنان به كۆڵۆنیانیزمی به‌ریتانی له ئه‌فریقیا و هیندستان، به‌و هۆیه‌وه به هێمای سه‌قامگیری له جیهاندا ناسراو بوو.