ده‌وڵه‌تی یاسا داوای نێوه‌ندگیری له كورد و سووننه ده‌كات

K24 - هەولێر:
محه‌مه‌د سه‌یهود ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتی كورد و سووننه، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه نزیكن.
سه‌یهود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و نزیكایه‌تییه‌ی له‌نێوان كورد و سووننه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌یه، ده‌توانێت خاڵی هاوبه‌ش و نێوه‌ندگیر بێت له‌نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌دا.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو، عێراق به‌ره‌و وێرانه ده‌چێت، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان كار بۆ رزگاركردنی عێراق له‌و دۆخه‌دا بكه‌ن.
رۆژی 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند، ئەمەش بارودۆخی عێراقی ئاڵۆزترکرد.
سەدرییەکان جارێکی دیکە روویانکردە ناوچەی سەوز و چوونە ناو باڵەخانەی حکومەت، لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان لایەنگرانی سەدر و هێزە چەکدارەکان دروستبوو.
بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 30 کەس کوژراوە و لانیکەم 300 کەسی دیکەش برینداربوون.
پاش دوو رۆژی ئاڵۆزبوونی شەقامی عێراقی موقتەدا سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای‌کرد خۆپیشاندەران لە ماوەی 60 خولەکدا بکشێنەوە.
دوای ئەو گوتانەی سەدر، دۆخەکە هێوربووەوە و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و باڵیۆزخانە و نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازییان لە دەستپێخەرییەکە کرد، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و دەربازبوونی عێراق لەو دۆخەی تێکەوتووە.