ھەواڵگری توركیا: میسر چەك و پارەی بۆ پەكەكە ناردووە

" میسر لەگەڵ پەكەكە دەستی بە وتوێژ كردووە"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی ھەواڵەكانی ھەواڵگری توركیا، لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا سەرۆكی میسر دەستی بە وتوێژ كردووە لەگەڵ سەركردەكانی پەكەكەو تا ئێستا سێجار كۆبوونەتەوە.

رۆژنامەی حورییەت لە زاری ھەواڵگری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، كە حكوومەتی عێراق ناوبژیكاریی لە نێوان پەكەكە و حكوومەتی میسردا كردووە، دەگوترێت شاندەكەی پەكەكە لە بەغداوە لەرێی كونسوڵخانەی میسرەوە چووەتە قاھیرە، باس لەوەش دەكرێت كە لە قاھیرە پەكەكە و ھەواڵگری میسر كۆبوونەتەوەو بەڵێنی بە پەكەكە داوە ھاوكارییان بكات، ھەروەھا چەك و پارەشیان بۆ پەكەكە ناردووە.

ھەواڵگری توركیا بڵاویشی كردووەتەوە كە قاھیرە رازی بووە نوێنەرایەتی پەیەدە لە شارەكە بكرێتەوە، ھەروەھا ھەردوولا رێككەوتوون لە توركیاوە پەكەكە ھێرش بكاتە سەر گروپە توندڕەوەكان و لە بەرامبەردا قاھیرە رازی دەبێت بە كردنەوەی نوێنەرایەتی پەیەدە و كەجەكە لە وڵاتەكەدا.