تورکیا چەکدارانی یەبەشە لە شنگال دەکاتە ئامانج
K24 – دهۆک
هێزەکانی تورکیا لە سنووری شنگال ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال ( یەبەشە)ی سەر بە پەکەکە کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی یەبەشەی کردووەتە ئامانج.
کەمێک پێش ئێستاش میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی کردووەتەوە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشە لە گوندی بەحرەبای سەر بە خانەسوور لە نزیک بارەگای سوپای عێراق کراوەتە ئامانج.