له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا 25 منداڵ كوژران
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی یونیسێف رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، 25 منداڵ كوژراون.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتی نوێنه‌رانی له سووریا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دوای هێرشه ئاسمانییه‌كان، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك منداڵ له ژێر داروپه‌ردووی خانووه داڕووخاوه‌كانی شارۆچكه "قوریه"ی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور، ده‌رهێنراون.
یونیسێف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كان ئاماژه به سێ هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه هاووڵاتییانی تێدا نیشته‌جێن، له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی مزگه‌وت له كاتی نوێژدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێكخراوی یونیسێف له‌و هێرشانه‌ی نیگه‌رانه و داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، منداڵان له‌و ململانێیانه به‌دووربگرن".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا ئه‌نجامدراون كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان منداڵ له شارۆچكه‌ی قوریه كوژراون.