توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا بكرێت

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره 10 هه‌زار تۆن یارمه‌تی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه ره‌وانه ده‌كات.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌ك بۆ كه‌رتی غه‌زه له سنووری ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئابلۆقه‌ی ده‌ریایی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای رێككه‌وتنی توركیا و ئیسرائیل بۆ ئاساییكردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات له یه‌ك كاتدا، به‌ڵام له دوو شوێنێ جیاواز ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوانیان بۆ رای گشتی خستنه‌ڕوو.
یلدرم له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی به ئاماژه‌پێدان به رووداوی رۆژی 31 ئایاری 2010 رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ساڵی 2013 داوای لێبۆردن له سه‌رۆك كۆمارمان كردبوو، كه زه‌مینه بۆ ئاساییبوونه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان ره‌خسا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا دوو مه‌رجی تریش هه‌بوو، یه‌كێكیان هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی توركیا بوو كه له رووداوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند له هه‌ردوو بابه‌ت رێككه‌وتن كراوه كه ئیسرائیل به 20 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی رووداوه‌كه بكاته‌وه و بڕیاریشه رۆژی هه‌ینی 10 هه‌زار تۆن یارمه‌تی مرۆیی بۆ به‌نده‌ری ئاشتۆت ره‌وانه بكرێت.
یلدرم سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا بۆ ئیمزاكرنی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو وڵات گوتی سبه‌ینێ راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو لا، ریككه‌تنه‌كه ئیمزا ده‌كه‌ن و له په‌رله‌مانیش په‌سند ده‌كرێت.
به‌پێی ریككه‌وتنی ئیسرائیل و توركیا كه رۆژی سێشه‌ممه ئیمزا ده‌كرێت، بالیۆزه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌ست به‌كار ده‌بن، كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه دابڕاون.
له‌لایه‌تی تره‌وه، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا رایگه‌یاند پاش ئیمزاكردنی رێككه‌وتنامه‌كه، ئابلۆقه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاتوچووی كه‌شتی بۆ كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بێت. رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی به شه‌ش ساڵ لێكدابڕانی نێوان ئیسرائیل و تولاركیا دێنێت، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌یی ده‌ریایی له‌سه‌ر حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بێت و یارمه‌تیی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه ته‌نیا له رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه ره‌وانه ده‌كرێت.