له سلێمانی چوارکەس بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیرکران
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك دەستگیركرد.
رۆژی (9ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، له ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له نزیك پاركی ئازادی شاری سلێمانی كه‌سێك به گولـله بریندار بوو، له دوای دوو رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانیی سپارد.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد، بۆ ناسینی تۆمه‌تباره راكردووه‌كان و دوای ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئه‌مڕۆ چوار كه‌س به ناوه‌كانی "ت. م. ع، ب. ئـ. م، ئـ. ئـ. م، ئـ. س. ت" لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ده‌ستگیركران. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.
هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.