راستڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسا: سزادانی رووسیا هه‌ڵه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كوتله‌ی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی" راستڕه‌و له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، مارین لۆپان، رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی فه‌ره‌نسا له سزادانی رووسیا هه‌ڵه‌یه‌كی "جیۆسیاسییه".
لوپان، وتیشی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فه‌ره‌نسا و به‌شداریكردنی له سزا نه‌گونجاو و دیراسه‌نه‌كراوه‌كانی دژ به رووسیا هه‌ڵه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی: وڵاتانی ئه‌وروپا له كاتی سه‌پاندنی سزاكاندا، به هۆی ململانێكانی ئۆكرانیاوه كه‌وتبوونه حاڵه‌تێكی هیسترییه‌وه.
پێشتر لوپان رایگه‌یاندبوو، ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویه‌تی، زیانیان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا پتره.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی و ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
سه‌رچاوه: RT