نزیكه‌ی 260 كه‌س له مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی شاژندا ته‌ندرووستیان تێكچووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی سانت جون ئه‌مبڵانسی خێری، رایگه‌یاند، به هۆی سه‌رمای زۆر و ماندووبوون و وه‌ستانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزدا، 259 كه‌س له‌وانه‌ی ئاماده‌ی مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی شاژنی به‌ریتانیا بوون گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، ته‌رمی شاژنه ئه‌لیزابێتی دووه‌م، شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، وێڕای به‌شداری هه‌زاران كه‌س، زۆرێك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان و 23 بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا له جیهاندا به‌شداری ده‌كه‌ن.
پێشتریش، پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاندبوو، له باخچه‌یه‌كی له‌نده‌ندا، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر دوو ژن، له‌و ژنانه‌ی له ریزی ئاپۆڕای خه‌ڵك وه‌ستابوون بۆ به‌ڕێكردنی ته‌رمی شاژن.
پۆلیس، رۆژی هه‌ینی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردبوو، له‌سه‌ر سكاڵای دوو ژن ده‌ستگیركرا.
ئادیۆ ئادیشین (19 ساڵ)، یه‌كێك بوو له تۆمه‌تباره‌كان و رۆژی هه‌ینی رابردوو له به‌رده‌م دادگای وستمنستر،ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی رووبه‌ڕوو بكرێته‌وه.
شاژنه ئه‌لیزابێتی دووه‌م، له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی چاڕلس وه‌ك پادشای وڵات ده‌ستبه‌كار بوو.
سه‌رچاوه: RT