له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی تاڵیباندا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ئازادكرا
"نورزای له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌ستگیركرابوو"

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ئاشكرایكرد، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی خۆیاندا، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكیان ئازادكرد.
ئه‌میرخان موته‌قی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، مارك فریریكس، كه سه‌ربازێكی دیلی ئه‌مه‌ریكا بوو، له به‌رامبه‌ر حاجی به‌شیر نورزای كه سه‌ركرده‌یه‌كی تاڵیبانه، ئه‌مڕۆ ئازادكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ممه‌د نه‌عیم گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، به‌شیر نورزای، گه‌وره سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌كه، چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستبه‌سه‌ربوو، ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر مارك فریریكس كه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكییه، ئازادكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لشه‌رقی ئه‌فغانی، نورزای له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
به‌شیر نورزای له‌ساڵی 2005 به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ربوو، له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌م تۆمه‌ته ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی كرده‌وه، كه مارك فریریكس ماوه‌ی 30 مانگ له‌لای چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مڕۆ ئازادكرا.
له‌ساڵی 2019، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پێنج به‌ندكراوی گوانتانامۆ، له ریزی چه‌كدارانی تاڵیبان به‌ڕێوه‌چوو، كه پێشتر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوێكی تیرۆریستی، تۆمهتباركرابوون و بڕیاریان ده‌ركرد ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بكشێته‌وه.
ئه‌فغانستان ده‌كه‌وێته ئه‌وسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، نزیك لووتكه‌ی هیمالایا، له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌فغانستان ئه‌ڵقه‌ی پێكگه‌یشتنی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نیمچه كیشوه‌ری هیندی بووه.