رووسیا: له باره‌ی سووریاوه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی مۆسكۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه، له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سووریاوه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا له باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه، ئاماده‌یی هه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتن دابمه‌زرێنێت.
وتیشی: ئێستا ده‌كرێت له سه‌ر هێڵی سه‌ربازی هه‌ندێك په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ درێژه‌دان به‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه.
وتیشی: ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه بێت، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ئاماده نه‌بوون.
رووسیا یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌یرانی سووریا و له دوای ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا له‌و وڵاته‌دا، چه‌ندین بنكه و سه‌ربازی رووسیا له سووریا كراونه‌ته‌وه.