به ڤیدیۆ.. كوردستان24 بهدوادچوون بۆ بارودۆخێكی پاڵهوانێكی بهرزكهرهوهی قورسایی دهكات
ئەمە ھۆڵی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەی ھەولێرە، چەند ساڵێك لەمەو بر ئەم ھۆڵە جمەی دهھات لەم یاریزانانەی كە لە ئاستی پاڵەوانیەتیە نێودەولەتیەكان خاوەن چەندین مەدالیای زێربوون، بەڵام بەھۆی نەبوونی پاڵەوانیەتی نێوخۆی و فەرمۆشكردنیان لەلایان ئیدارەی یانەكە و بەرپرسانی فیدراسۆنی بەرزكردنەوەی قورسایی واكردووە پۆلێك لەو یاریزانانەی كە دەستكەوتی جیھانیشان ھەیە لە یارییەكە دوور بكەونەوە و بریاری وازھێنان بدەن، ھەندێكشیان پەیوەندیان بهیانەكانی شاری بەغداوە كردووه.
عەبدول كەریم ئەو یاریزانەی بە تەنھا لە ھۆڵەكە دەبیندرێت، خاوەن حەوت مدالیای زێرە لە سەرئاستی عێراق و ئاسیا، ھاوكات تاكە یاریزانی كوردە لەریزی ھەڵبژاردەی عێراق، لەئێستادا خۆی بۆ پاڵەوانیەتی یانەكانی عێراق ئامادە دەكات كە بریارە سەرەتای مانگی داھاتوو بەرێوە بچێت، بەڵام ئەم تاكه یاریزانانەش تەنھا بە ھۆی سۆزو خۆشەویستی بۆ یارییەكە ماوەتەوە، چونكە وەك خۆی دەڵێت مووچەی مانگەنەكەم كە تەنھا100 ھەزار بوو، كهچی ئیدارەی یانەكە ئهوشی لێ بڕیم.
له لایهكی دیكهشهوه، پیاوێكی دیكه به خۆی راھێنەرە و 3 لە كچەكانیشی یاریزانی بەرزكردنەوی قورساین، چەندین دەستكەوتیان لەسەر ئاستی یانەكانی عێراق بە دەستھێناوە، بهڵام ئهوانیش بەھۆی گرنگی پێنەدانیان لە لایهن بەرپرسانی ئەم یارییە ناچاری كردووە، خۆی و كچەكانی پەیوەندی بە یانەیهكی دەرەوەی شاری ھەولێر بكهن، چونكە ئەو پێی وایە یاری بەرزكردنەوەی قورسایی لە ھەولێرلە لێواری لەناوچوون دایە.
ئێستا كە دیارە نییە كە چارەنووسی ئەم تاكە یاریزانە لە داھاتوو چی لێ بەسەر دێت، ئەمیش بریاری وازھێنان دەدات یان ئیدارەی یانەی ھەولێر ئاورێك لەم تاكە یاریزانە دەداتەوە.