ئێران: مەرجەكانی سعوودیە بۆ حاجیان دژی كەرامەتی ئێرانییەكانە

ئەمساڵ لە ئێران كەس ناچێتە مەككە

K24 - ھەولێر

کۆماری ئیسلامیی ئیران دەڵێ مەرجەکان سعوودیە بۆ حاجیانی ئێرانی دژی کەرامەت و سەربڵندیی ئێرانییەکان بووە هەر بۆیە رەتیان کردووەتەوە.

سەعید ئووحەدی، سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئیران بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندووە، ئەو بەربەست و سنوورانەی سعوودیە بۆ حاجیانی ئیرانی دانابوو بۆ هیچ وڵاتێکی دانەناوە و هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر ئەوەی داواکارییەکانی سعوودیەی بە پێچەوانەی کەرامەتی حاجییە ئێرانییەکان دەزانی، بەو مەرجانە رازی نەبوو.

لە پاش سووتاندنی باڵوێزخانەی سعوودیە لە تاران، ریاز هەموو پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی لەگەڵ ئیران پچڕاند و بەم هۆیەشەوە ئەمساڵ حاجیانی ئێرانی ناتوانن سەردانی مەککە بکەن.