15 كه‌س ڕفێنران و چواریان كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی:ڕفێنراو و كوژراوه‌كان له هۆزی شه‌مه‌رن

K24 – هه‌ولێر:
داعش "15" كه‌سی له باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕفاندووه و "4" كه‌سیانی له باشوری قه‌زای "شڕگات" له سێداره داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای "سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند" دوو ڕۆژ به‌رله‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه بكه‌ن و له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كاندا هه‌ڵبێن،له‌ناوچه‌كانی باشوری قه‌زای " شڕگات" 15 كه‌سیان ڕفاندووه و 4 له ڕفێنراوهكانیان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراوون و كوژراوون، سه‌ر به هۆزی " شه‌مه‌ر" ن و له‌ناوچه‌كانی نزیك ناحیه‌ی "تلول الباج" نیشته‌جێن،به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا، چه‌كدارانی داعش ڕفاندوونی و چوار كه‌سیانی له سێداره داوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كانی باشوری موسڵ به‌تایبه‌تی گونده‌كانی باشوری قه‌زای شڕگات جێده‌هێڵن و له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕاده‌كه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی شاری تكریت دێن.
به قسه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه بێت،به‌هۆی ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی هێزه عێراقییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و شڕگات،خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ناوچه‌كانی خۆیان جێده‌هێڵن.