به فه‌رمی سامپاولی بووه راهێنه‌ری سێڤییا
كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی سێڤییا به فه‌رمی ئه‌كاونتی تایبه‌تی یانه‌كه له تویته‌ر هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی راهێنه‌ری نوێی راگه‌یاند.
خۆرخی سامپاولی، راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چیللی به فه‌رمی به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له شوێنی ئۆنای ئیمری وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی سێڤییا ناسێندرا
خۆرخی سامپاولی ته‌مه‌ن 56 ساڵة بی ڕه‌سه‌ن ئارجێنتینایه، وه‌ك یاریزان ژیانی وه‌رزشی خۆی له یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا ته‌واو كردووه كه پێشتریش لیۆنێل مێسی له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان له‌م یانه‌یه یاریی كردووه.
گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سامپاولی وه‌ك راهێنه‌ر بردنه‌وه‌ی جامی كۆپا ئامێریكای 2015 بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی.
یانه‌ی سێڤییا به راهێنه‌رایه‌تی ئۆنای ئیمری بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و راهێنه‌ره بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسا وه‌ربگرێت.