رۆژی دووشەمە له‌ هه‌رێمی كوردستان پشووی فەرمییە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق، رۆژێك پشووی فه‌رمی له‌ هه‌موو عێراق راگه‌یه‌ندرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی كۆماری عێراقه‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌موو داموده‌زگاكانی وڵات پشووی فه‌رمییه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراقه‌وه‌، پشووی فه‌رمی ده‌بێت‌.