فیفا له‌سه‌ر خوێنڕشتن و كاره‌ساته‌كه‌ی ئیندۆنسیا هاته‌ ده‌نگ

10 ئۆتۆمبێلی پۆلیس سووتێنران
10 ئۆتۆمبێلی پۆلیس سووتێنران

مێژووی خوێنڕشتن و کارەساتی مرۆیی لە یاریگاکانی تۆپی پێ دووبارە دەبێتەوە، بە جۆرێک راگەیاندنەکانی ئەندەنووسیا بە دووەم گەورەترین رووداوی خوێناوی لە مێژووی یاریگاکانی تۆپی پێ ناوی دەبەن.

لە شەوی یەکشەممە دوای دۆڕانی یانەی مالانگ بەرامبەر یانەی سورابایا کە هەردوو یانە یەک شارن لە هەرێمی جاوای رۆژهەڵات لە ئەندەنووسیا، توندوتیژی لە نێوان هاندەران دروست دەبێت  و لە کۆتاییدا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین کارەساتە خوێناویەکانی یاریگاکانی تۆپی پێ، لە ئەنجامی بە یەکدادانی هاندەرانی هەردوو یانە 174 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 180 کەسی دیکە بریندار بوون، گرژیەکانیش تاکو بەیانی رۆژی دواتر بەردەوام بوون.

بە گوتەی سەرچاوەکانی پۆلیس زیاتر لە 40 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبوون لە کاتێکدا یاریگاکە شوێنی 38 هەزار هاندەر دەبێتەوە، لە دوای یارییەکەش زیاتر لە سێ هەزار هاندەر رژانە نێو یاریگا، بەڵام پۆلیس هەرزوو یاریزانەکانی لە دەستی هاندەران رزگار کردووە، هەر لە ئەنجامی تووندووتیژیەکاندا 10 ئۆتۆمبێلی پۆلییس زیانی بەرکەوتووە.

دوای ئەم رووداوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەندەنووسیا بڕیاریدا خولی پلەیەک بە کاتی رابگرێت و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بکرێت، لەلایەن خۆیەوە فیفا تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە دەکات و سەرۆکی ئەندەنووسیاش لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و بە کارەساتێکی مرۆیی ناوی دەبات.

سه‌رۆكی ئه‌نده‌نووسیا: زۆر دڵته‌نگم به‌و كاره‌ساته‌

جۆکۆ ویدۆدۆ سەرۆکی ئەندەنووسیا دڵته‌نگی خۆی له‌م كاره‌ساته‌ ده‌ڕبری و ده‌ڵێت: هیوادارم ئه‌م كاره‌ساته‌ دواناخۆشی یاریگاکانی تۆپی پێ بێت، مەهێڵن لە داهاتوودا کارەساتێکی دیکەی مرۆیی رووبداتەوە، داوا لە پۆلیسی نیشتمانی دەکەم بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن، داواشم لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ کردووە خولەکە رابگرێت و پێویستە رێکارەکانی ئەمنی تووندتر بکرێت.

58 ساڵە کارەساتی لەمشێوەیە لە یاریگاکانی تۆپی پێ رووینەداوە و رۆژنامەنووسانی ئەندەنووسیا بە دووەم گەورەترین کارەساتی تۆپی پێی هەژمار دەکەن، لە پاڵاوتنەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆی 1964 رووداوێکی دیکە هاوشێوەی خوێناوی روویدا، ئەو کاتەی مافیاکانی پیرۆ لە یارییەکەیان بەرامبەر ئارجێنتینا هەڵیانکوتایە سەر یاریگاکە بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەرگاکانیان داخست و گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا بەهۆیەوە زیاتر لە 324 کەس گیانیان لەدەستدا.

یاریگه‌كه‌ شوێنی 38 هه‌زار هانده‌ری ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام 40 هه‌زار هانده‌ر ڕاژیه‌ نێو یاریگه‌
یاریگه‌كه‌ شوێنی 38 هه‌زار هانده‌ری ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام 40 هه‌زار هانده‌ر ڕاژیه‌ نێو یاریگه‌
یاریگه‌كه‌ شوێنی 38 هه‌زار هانده‌ری ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام 40 هه‌زار هانده‌ر ڕاژیه‌ نێو یاریگه‌
یاریگه‌كه‌ شوێنی 38 هه‌زار هانده‌ری ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام 40 هه‌زار هانده‌ر ڕاژیه‌ نێو یاریگه‌
هانده‌رێك منداڵه‌كه‌ی له‌ نێو ئاژاوه‌گێری هانده‌ران رزگار ده‌كات
هانده‌رێك منداڵه‌كه‌ی له‌ نێو ئاژاوه‌گێری هانده‌ران رزگار ده‌كات