نرخی نەوت لە دابەزیندایە
لە دوای ریفراندۆمی بەریتانیاوە نرخی نەوت بەردەوام لە دابەزیندایە

K24 - ھەولێر
دوای تێپه‌ڕبوونی 5 رۆژ له‌سه‌ر ریفراندۆمی به‌ریتانیا نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین و به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 47 دۆلار‌و 80 سه‌نت دابه‌زی.
به كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی له نرخی دۆلار‌و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له داكشان و ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر 8% خۆی له‌ده‌ستداوه.
له ئالۆگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به 47 دۆلار‌و 80 سه‌نته و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش بۆ 47 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.