له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه شانه‌ى دار به‌كاربێنه
لێره‌وه سووده‌كانى بزانه
K24- هه‌ولێر
هه‌روه‌كو چۆن شامپۆ، رۆڵيكى سه‌ره‌كى هه‌يه له گه‌شه‌كردنى تاڵه مووه‌كانى قژ، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردنى شانه‌يه‌كى رێك و باش يارمه‌تيده‌ره بۆ حه‌سانه‌وه‌ى قژ و گه‌شه‌كردنى.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه شانه‌ى دار به‌كاربهێنين، چونكه سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ قژ به به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌ى پلاستيكى، بۆيه ده‌كرێت سوود و زيانه‌كانى هه‌ريه‌ك له‌م شانانه له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاماژه پێ بده‌ين:-
سووده‌كانى شانه‌ى دار:-
1-شانه‌ى دار، يارمه‌تيده‌ره بۆ به‌خشينى ئارامى كه‌للـه‌ى سه‌رو واده‌كات خوێن به‌ئاسانى هاتوچۆ بكات، هه‌روه‌ها يارمه‌تيده‌ريشه بۆ گه‌شه‌كردنى قژ به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست.
2-هيچ به‌ركه‌وتنێكى كاره‌بايى له‌ساته‌وه‌ختى داهێنانى قژدا دروست ناكات.
3-قژ به‌شێوه‌يه‌كى جوانتر‌و رێكتر تاڵ تاڵ ده‌كات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌ى پلاستيكى.
4-پاككردنه‌وه‌ى شانه‌ى دار ئاسانتره له شانه‌ى پلاستيكى.
5-شانه‌ى دار يارمه‌تيده‌ره بۆ ده‌ركردنى چه‌ورى سروشتى پێستى كه‌للـه‌ى سه‌ر كه بۆ گه‌شه‌كردنى قژ يه‌كجار به‌سووده، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى يارمه‌يتده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌وريه دابه‌ش بكات به‌سه‌ر به‌شه‌كانى ديكه‌ى قژ.
زيانه‌كانى شانه‌ى پلاستيكى:-
1-رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له هه‌ڵوه‌رينى قژ.
2-به‌ركه‌وتنى كاره‌بايى دروست ده‌كات له ساته‌وه‌ختى داهێنانى قژ.
3-زوو پيس ده‌بێت و كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى.
4-يارمه‌يتده‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌كتريا بۆ كه‌للـه‌ى سه‌ر به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر برينداربوو.
5-چه‌ورى پێستى كه‌للـه‌ى سه‌ر له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵده‌گرێت و نايه‌ڵێت قژ سوودى لێ ببينێت.
سه‌رچاوه: ثقف نفسك