بۆچى كچانى مه‌نسوره به‌جوانى به‌ناوبانگن
مێژوونووسان سێ نهێنى ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
شارى مه‌نسوره يه‌كێكه له‌و شارانه‌ى ده‌كه‌وێته پارێزگاى دهقليهى وڵاتى ميسر، كچه‌كانى ئه‌م شاره به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو شاره‌كانى ميسر به‌جوانى و سه‌رنجڕاكێشى چاو برۆ و پێستيانهوه به‌ناوبانگه.
مێژوونووسان، هۆكارى جوانى كچانى ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سێ هۆكارى سه‌ره‌كى كه په‌يوه‌ندى به لايه‌نى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌م شاره‌وه هه‌يه كه بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه:-
1- كاتێك هه‌ڵمه‌تى فه‌ره‌نسى ساڵى 1250 به‌سه‌ركردايه‌تى لويسى حه‌وته‌م شكستى هێنا بۆ سه‌ر شارى مه‌نسوره، هه‌ندێك له‌سه‌ربازه‌كان هاتنه ناو رێزى ئايينى ئيسلامهوهو بڕيارياندا ببنه هاووڵاتى ئه‌و شاره‌و هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ كچه‌كانيان بكه‌ن.
2-زۆربه‌ى بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌شارى مه‌نسوره بوون، په‌يوه‌ندييه‌كى باشيان هه‌بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانى يۆنان، ئيتاڵيا و توركيا، بۆيه هاوسهرگيريشيان له‌گه‌ڵ كچانى ئه‌م وڵاته ده‌كرد و له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌يان هێنايه‌وه مه‌نسوره.
3- به‌شێكى زۆرى دانيشتوانى ئه‌م شاره پێكهاتبوون له مه‌ماليكه‌كان و توركه‌كان له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانيدا، كچه‌كانيان جوانييه‌كى بێ وێنه‌يان هه‌بوو، رێگرنه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌و شاره هاوسه‌رگيرى بكه‌ن.
سه‌رچاوه: نجوم المصريه