رووحانى هه‌وڵى رازيكردنى سعووديه‌ ده‌دات

سەرۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانى داواى لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ئەو كەسانەی پەلاماری باڵوێزخانەی سعودییەیان لە ئێران دا سزا بدات و بۆ رای گشتیشی رابگەیەنێت.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانى داواى لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ئەو كەسانەی پەلاماری باڵوێزخانەی سعودییەیان لە ئێران دا سزا بدات و بۆ رای گشتیشی رابگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ھەردوو سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كرد كە پەلاماردەرانی باڵوێزخانەی سعودییە دەستبەسەر بكەن و سزایان بدەن و بۆ رای گشتیشی بڵاوبكەنەوە.

رووحانی گوتى: ھەموومان دەزانین پەلاماردەران كێ بوون، بەڵام سزا نەدراون، ئەوەش كاردانەی نەرێنی بەرامبەر ئێران ھەبووە. لە سەرەتای ئەمساڵ و دوای لەسێدارەدانی شێخ نمر ئەلنمر كەسایەتی شیعە لە سعودییە كۆمەڵێك كەس پەلاماری باڵوێزخانەی سعودییەیان لە تاران دا و ئاگریان تێبەردا.