ئه‌ڵمانیا هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، تێیدا بڕیار له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه درا.
بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی پێشمەرگە، شاندی سەربازی ئەڵمانیا دووپاتیانکردەوە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.
دواتر بە شێوەیه‌كی مەیدانی بەشەکانی ناوەوەی نەخۆشخانەی پێشمه‌رگه‌یان بەسەرکردەوە و گفتوگۆی وردیان لەگەڵ پزیشک و ستافی بەشەکانی نەخۆشخانەكه کرد و، تێیدا باسییان لە چۆنییەتی پەرەپێدانی تواناکانی ستافی نەخۆشخانە لەرووی پسپۆڕییە پزیشکییەکان و فراوانترکردنی بەشەکانی نەخۆشخانە کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به یاوه‌ری کۆلۆنێڵ ئیکۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و ماتییاس نوێنەری حکومەتی ئەڵمانیا بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.