له باره‌ی سووتانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر هێڵه
K24 – هه‌ولێر:
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به وه‌زیری ته‌ندرووستییه‌وه و رایسپارد له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ره‌وشه‌كه بكات.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و، مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی راسپاردووه بۆ هەر پێویستییەکی بەپەلە لەلایەن دامودەزگا پەیوەندارەکان بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشان و زوو کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و کەمکردنەوەی زیانی رووداوه‌كه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای به‌دواداچوون بۆ ره‌وشه‌كه، هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست و جه‌ختیكرده‌وه، كه پێویسته پارێزگاری له گیانی هاووڵاتیان بكرێت.