شه‌مخانى له‌ رووسيا داهاتووى سووريا تاوتوێ ده‌كات

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی رووسیای كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە باسیان لە داھاتووی سووریا كرد.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی رووسیای كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە باسیان لە داھاتووی سووریا كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ھەواڵدەری ئیرنا بڵاویكردەوە، كە عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە مۆسكۆ لەگەڵ نوێنەری ڤلادیمیر پوتن و وەزیری بەرگری رووسیا باسیان لە گۆڕینی شێوازی چارەکردنی قەیرانی سووریا كردووە.

ئەو سەردانە دوای ئەوە هات، كە هەفتەی رابردوو وەزیرانی بەرگری ئێران و رووسیا و سووریا لە تاران لەسەر رێكارێكی نوێ بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریا رێكکەوتن و تاكوو ئێستاش زانیاری زیاتر لەسەر ھەڵوێستی داھاتوویان لەبارەی سووریا ئاشكرا نەكراوە.