پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام ( د.خ) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا".
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.
بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان