ئێران ههڕهشهيهكى مهترسيدار دهكات
ئێران ھەڕەشەی دەستپێكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ناووكى دەكات.
K24 – ههولێر:
ئێران ھەڕەشەی دەستپێكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ناووكى دەكات.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: ئەگەر وڵاتانی پێنج كۆ یەك پابەندی رێككەوتنەكان نەبن، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم دەستپێدەكاتەوە.
عەلائهددین بوجێردی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پەرلەمانی ئێران گەڵاڵەیەكی بەناوی 190 ھەزار لایەن، لە ماوەی دووساڵی رابردوودا پەسەند كرد، كە بە پێی ئەو پرۆژەیاسایە، ئەگەر وڵاتانی پێنج كۆیەك پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی نێوانیان لەگەڵ ئێران نەبن، وڵاتەكەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی بەبێ ھیچ سنوورێك، دەستپێدەكاتەوە.
بروجێردی بە ئاماژە بە قسەكانی عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی، ئەگەر ئەمریكا بیەوێت رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بدڕێنێت، ئێمەش ئاگری تێبەردەدەین.