ماوه‌ی 22 ساڵه ژماره‌ی گه‌شتیاران لە توركیا هێنده‌ی ئه‌مساڵ كه‌م نەبووە
ماوه‌ی زیاتر له بیست و دوو ساڵه ژماره‌ی گه‌شتیاران لە توركیا هێنده‌ی ئه‌مساڵ له كورتی نه‌داوه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانەی كه له‌سه‌ر ژماره‌ی گه‌شتیاران لە توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له بیست و دوو ساڵه ژماره‌ی گه‌شتیاران لە توركیا هێنده‌ی ئه‌مساڵ له كورتی نه‌داوه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكردەوە، رێژه‌ی گه‌شتیارانی هاتوو بۆ توركیا له ئاستی ساڵانى رابردوو له‌سه‌دا 34.7 كه‌می كردووه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1994ه‌وه تۆمار نه‌كراوه، هاوكات رێژه‌ی گه‌شتیارانی رووسیش له سه‌دا 92 وه دابه‌زیوه بۆ سه‌دا 31.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران لە توركیا بۆ تێكچوونی پهیوهندييهكانی نێوان ئه‌و وڵاته و رووسیا دەگەڕێتەوە، سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزبوونی ره‌وشی ئه‌منی له ناوخۆی ئه‌و وڵاته بەهۆی زیادبوونی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی توندوتیژی.