ئێرباس نیگه‌رانه له‌بارەی گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئێران بازاڕه‌كانی ئه‌وروپای به‌روودا كراوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كان له‌نێوان كۆمپانیای ئێرباس و ئێران، ئێستا گومانی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه درووست بوون، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئێران بازاڕه‌كانی ئه‌وروپای به‌روودا كراوه‌ته‌وه.
گومانه‌كان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان ئێرباس و ئێران له هه‌ڵكشاندایه له‌سه‌ر فرۆشتنی دوانزه فڕۆكه‌ی ئێرباس له جۆری ئه‌ی 380، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان 200 فڕۆكه بفرۆشنه تاران.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئێرانی بڵاویكردەوە كه تاران پێداچوونه‌وه ده‌كات به‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گەڵ ئێرباس واژووی كردوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه داوا بكات كۆمپانیاكه جۆری فڕۆكه‌كانی بگۆڕێت به‌و جۆرانه‌ی كه ئێران ده‌یه‌وێت.